فهرهاد پیرباڵ: ئهمشهو ڕووداوێكی جیاواز ڕوو دهدات
ئەمڕۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا فهرهاد پیرباڵ نووسهر و ڕووناكبیر ڕایگەیاند" ئهمشهو رووداوێكی جیاواز ڕوو دهدات كه هیچ كوردێك چاوهڕوانی نهكردووه".
پیرباڵ له واڵی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی "فهیسبووك" لە پۆستێکیدا نوسیوێتی و دەڵێت، ئەمڕۆ چهندی مانگه؟ ٢-١١-٢٠١٩، ئهمڕۆ، پێش ئهوهی بگهینه سهعات ١١ و ٢ دهقیقه، موفاجهئهیهك - هیچ كوردێك باوهڕ ناكات ڕووبدا - ڕوو دهدات".
ئەمەش لەکاتێکدایە نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نوسینێکی ئاشکراکردوو وتی: من شانسێکم هەیە ئەویش ئەوەیە کەمن ڕۆژی مردنی خۆم دەزانم کە ڕۆژی "٢١ی ١١ی ٢٠٢١"، ئەمەش وام لێدەکات هەمیشە بەجۆرە هەستێکی ڕازییەوە بژیم و بەخۆم بڵێم ئەوبەروارەی مردنم زۆر گونجاوە.
فەرهاد پیرباڵ نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند. خەڵکی باشووری کوردستانە. ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکیەتیی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوا ئەى وڵاتەکەم". ئەو لەناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕانسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
فەرھاد پیرباڵ ھەتا وەرزی یەکەمی ٢٠٠٩ چل و سێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردوەتەوە. تازەترین کتێبی فەرھاد پیرباڵ ناوی "حەکایەتەکانی باوکم"ە، کە ڕۆمانێکی ٤٥٠ لاپەڕەییە.
PM:05:52:02/11/2019