خانمه هونهرمهندی شۆخ و شەنگ دهریا خالید کە خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە و یەکێک بوو لە خانمە دیارەکان، چەند وێنەیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە کە بۆتە باس و خواسی هەوادارەکانی.
لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی دەریا خالید بڵاودەبێتەوە، ئەمەش دوای چەند ساڵێك دێت لە دووركەوتنەوەی ئەو خانمە هونەرمەندە لە چاوی كامێراكان و بڵاونەكردنەوەی هیچ بەرهەمێك.
ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٩٨٥ لە سلێمانی لەدایك بووە لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، چەند ساڵێكیش پێش ئێستا كلیپی گۆرانی لە ڕوخساری من مەڕوانەی بڵاوكردەوە كە بەهۆیەوە نابانگێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كرد و لەدوای ئەو کلیپەش چەند بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردەوە.
دەریا خالید ساڵی ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و لە ئێستادا دەریا خاوەنی دوو منداڵە و لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبەن و ماوەی چەند ساڵێکە لە کاری هونەری دورکەوتۆتەوە.