نەڤید زەردی ئەکاونتی خۆی سڕیەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاوی کوردستان "نەڤید زەردی" ئەکاونتی ئینیستاگرامی سڕییەوە.

 

نەڤید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" شەوی ڕابردوو ڕایگەند، پۆستەکانی ئینستاگرامم لابرد، هاوکات نەڤید دەشڵێت" ئەمشەو لە نوسینێکدا ڕونکردنەوە لەبارەی لابردنی ئەکاونتەم دەخەمە ڕوو کە زۆر شت هەیە ئێوە نایزانن".

 

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

 

هاوکات نەڤید زەردی ڕۆژی ٣٠ی ٧ی ٢٠١٩ نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "ئایلا" بڵاوکردەوە، کە بەهۆی ئەو هێرشانەی کرایە سەری لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گۆرانییەکەی سڕیەوە، هەروەها ڕاشیگەیاند" زۆر پەشیمانە لە خۆ ماندوکردنی بۆ کارە هونەرییەکانی".

 

گۆرانی ئەیلا لەلایەن هەردو هونەرمەند "نەڤید زەردی و ئەبا کەریب" وتراوە، تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن هەردو هونەرمەندی ناوبراو دانراوە، لەلایەن "مەزلومۆتۆ" کاری دەرهێنانیان بۆ ئەنجام دراوە.

 
پێشتر نەڤید ئاماژەی بەوە کردبو کە ئەم ستایلەی لە گۆرانی ئەیلا بەکاری هێناوە ستایلی ئەمڕۆیە، لە منداڵیەوە کار لەسەر ئەم شێوازە دەکات. ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە ئەم گۆرانیە دەتوانێت ریکۆردرێکی گەورە تۆمار بکات لەروی بینەر و شێوازی ئەداکردن.
 

 

 




PM:12:06:04/01/2020