گۆڤاری تایمی ئەمریكی گرنگترین 100 كەسایەتی كاریگەری جیهان دیاری دەكات و بیۆنسێی گۆرانبێژی بەناوبانگیش پێش زۆرێك لە سەرۆكەكانی جیهان دەكەوێت.
لەنێو ئەو كەسایەتیانەی كە بیۆنسێ پێشیان كەوتووە، باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا و و ڤلادمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا و هێلاری كلینتۆن و چەندین كەسایەتی دیكەی ئەمریكا و جیهان.
گۆڤارەكە بەرگی دواین ژمارەی خۆشیشی تەرخانكردووە بۆ وێنەیەكی بیۆنسێ، وەك یەكێك لە كاریگەرترین كەسایەتیەكانی جیهان.
گۆڤاری تایمی ئەمریكی كە یەكێكە لە بەناوبانگترین گۆڤارەكانی جیهان، ساڵانە گرنگترین و كاریگەرترین كەسایەتیەكانی جیهان لە بوارە جیاجیاكاندا دیاری دەكات و وێنەكەیان لە بەرگی گۆڤارەكەیدا دادەنێت.