ریهانا بەشداری فیلم كارتۆنێك دەكات

چەند ماڵپەڕێكی هونەری بڵاویانكردۆتەوە كە گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی ریهانا، دیاری كراوە بۆ ئەوەی لە فلیم كارتۆنێكدا ڕۆڵی سەركی بگێرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كۆنتاكت میوزیك فیلم كارتۆنەكە ناوی (هۆم) وباس لە ژیانی كچێكی ڕەش پێست دەكات كە ناوی (تیب) و چەند بونەوەرێكی بۆشایی ئاسمان دەناسێت و یارمەتیان دەدات.
جگە لە ریهانا لە هەریەك جێنیفەر لۆپێز و ستیڤ مارتن و جیم بارسۆن، لە فیلم كارتۆنەكەدا بەشدار دەبن.
فیلمی كارتۆنی هۆم لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای دریم ۆركسی ئەمریكییە و بڕیارە لە چواردەی نۆڤەمەبەردا لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت.




PM:12:25:29/04/2014