وێنە.. بەیان عوسمان " وەنەوشە " بە ستایڵێکێ نوێوە دەردەکەوێت

خانمە ئەکتەری ناسراو بەیان عوسمان ناسراو بە " وەنەوشە "، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت و کە تەواو جیاوازە لە پێشتری.

 
ئەو خانمە ئەکتەرە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەوادارێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەم دەرکەوتنە نوێیەدا هەوادارانی سەرسام دەکات کە بەستایڵێکی تەواو جیاوازەوە دەرکەوتووەو، نووسیوویەتی " تۆ خۆشییت هێنا بۆ ژیانم ". بەبێ ئەوەی کەسە دیاری بکات.

 
ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.



"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".

 



AM:11:08:24/02/2020