وێنە.. دیانا کەرەزون ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خانمە گۆرانیبێژی ئوردنی و یەکێک لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر، دیانا کەرەزون ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ رۆژنامەنوسێک گۆڕیەوە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

 

دیانا لەڕێی هەژماری خۆیەوە لە ئینستاگرام رایگەیاند" کە شەوی رابردوو لەگەڵ موعاز عەمری هاوسەرگیریکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی سێ رۆژبوو لە هەمان هەژمارەوە وێنەی خۆی بە جلی بووکێنیەوە بڵاودەکردەوە".

 

موعاز عەمری لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ـە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەردەنییە، لە ئێستادا پێشکەشکاری کەناڵی میلۆدیی ئەردەنییە.

 

دیانا کەرەزۆن خانمە هونەرمەندی ئوردونی ساڵی ١٩٨٣ لەدایكبووە، دایکی بە ڕەچەڵەك کوردە، یەکەمین براوەی بەرنامەی "سوبر ستار العرب" بووە و، پێشتر گۆرانیی بە زمانی کوردی وتووە بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی، کە لە ئاواز و تێکستی هەڵکەوت زاهیر بوون. 

 



AM:12:06:01/03/2020