بڕیار بوو هەردوو ئەستێرەی جیهانی گۆرانی مادۆنا و ماری کاری سێ ئاهەنگ سازبکەن، مادۆنا دووان لە فەرەنسا و ماری کاری لە ولایەتی هاوای لە ئەمەریکا، بەلآم لەبەر کۆرۆنا دوایان خست.
مادۆنا لەبەرنامەیدا بوو کە دوو ئاهەنگی گۆرانی لە پاریس سازبکات، بەلآم لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی داو لە تۆڕی کۆمەلآیەتی داوای لە هەوادارانی کرد کە پارەی بلیتی ئاهەنگەکە وەربگرنەوە.
هەرچی ماری کاری هەیە، بڕیار بوو لە ولایەتی هاوای لە ئەمەریکا ئاهەنگێک ساز بکات، بەلآم ئەویش بەهۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دوایخست تا کاتێکی نادیار.
کۆرۆنا زۆرێک لە ولآتانی گرتۆتەوەو مەترسی ئەوە هەیە کە بەشێوەیەکی فراوانتر بڵاوبێتەوە، هەر ئاپۆڕایەکی خەڵکی هەبێت بۆبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە مەترسیدارە.