وێنە .. دینا لەگەڵ کەسێکی نزیکی هەڵکەوت زاهیر دەردەکەوێت

دینا کە ماوەی سێ ساڵە وەک خوێندکاری هەڵکەوت زاهیر دەستی بەکار کردووە، لەنوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ مناڵەکەی هەڵکەوت زاهیر وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

 
دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ مناڵەکەی هەڵکەوت زاهیر بڵاودەکاتەوەو، لەگەڵ وێنەکەدا نووسیوویەتی" ڕۆژی جلی کوردیتان پیرۆزبێت ،،،،،، یاخوا کوردستان ئاوەدان و دور لە نەخۆشی و دەردوو بەڵا ببینم".


دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوەو بەیەکێک لە قوتابییەکانی مۆسیقا ژەنی ناسراو هەڵکەوت زاهیر هەژمار دەکرێت.

 



PM:02:55:12/03/2020