ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی لە رۆژی لە دایکبوونیدا پرتەقاڵی دەردەکەوێت.
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ هەوادارانی بەبڵاوکردنەوە چەند ڤیدیۆیەک و وێنەیەکی جیاواز و وروژێنەر بەسەردەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە خۆشحاڵی سەرنجەکانی.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو پێی نایە ٤٩ ساڵیەوەو، تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.