خانمە گۆرانیبێژی لاوی تازە دەرکەوتوو، سەنا بەرزنجی لە نوێترین پۆستیدا دەڵێت" شەوانە گۆرانی لایڤ دەکات بۆ هاوڵاتیان".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەپۆستێک، سەنا بەرزنجی نووسیوویەتی" بۆ ئەوەی خزمەتی هاوڵاتیان بکەم لە سەردەمی کۆرۆنا دا لەمشەوەوە لاڤیڤیان بۆ دەکەم و هەر گۆرانییەکیان بووێت بۆیان دەڵێم".
سەنا لەدایک بووی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی رابکێشێت.