دوای ماوەیەك لە پەیوەندی خۆشەویستی و هاوڕێیەتی ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود جۆرج كلۆنی، ئەمەل علمەدینی پارێزەری لوبنانی مارە دەكات.
بە پێی هەواڵێكی گۆڤاری پیویڵ ئەمەلی تەمەن 36 ساڵ لە یەكێك لە چێشتخانەكانی لۆس ئانجلۆس بینراوەو ئەڵقەی دەستگیرانداری لە دەستدا بوە، ئەمەش ئەگەری مارە بڕینی كلۆنی و علمەدینی زیاد كردووە.
بەپێی هەواڵی ناڵپەڕە هونەرییەكان جۆرج و ئەمەل هەوڵدەدەن پارێزگاری لە نهێنی و لایەنی تایبەتی ژیانی خۆیان بكەن بەڵام كامێراكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەردەوامن لە بەدواداچون و بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان .
جۆرج كلۆنی ئەكتەرێكی بەناوبانگی جیهانی بە بەناوبانگترین ئەستێرەی ڕەبەن دادەنرێت كە تائێستا ژیانی هاوسەرگیری پێكنەهێناوە.