وێنە .. نارینی پەیکەری دڵ جیاواز دەردەکەوێت

نارین ئالان ئەکتەری پاڵەوانی فلمی " پەیکەری دڵ " چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.

 
نارین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ‌. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی.


نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا بینی و دەرهێنەرەکەشی شوان عەتوفی هونەرمەند بوو، فلیمەکە لە هەموو شارەکانی کوردستان نمایش کراو، بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.

 
نارین ئالان لە ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بوە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، لە فیلمی "پەیكەری دڵ" ڕۆڵی سەرەكی بینیوە. 

 



PM:04:26:18/03/2020