براد بیت و ئەنجلینا جولی پێكەوە
هەردوو ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود براد بیت و ئەنجلینا جولی بەرهەمێكی هونەری نوێ كۆیان دەكاتەوە.
دوو كەپڵە بەناوبانگەكەی هۆلیود برادبیت و ئەنجلینا جولی پێكەوە لە فیلمێكی نوێدا ڕۆڵ دەبینن، ئەمەش بە یەكەم كاری هاوبەشیان دادەنرێت لە دوای فیلمە بەناوبانگەكەیان لە ساڵی 2005دا.
جولی لەئێستادا خۆی كار لەسەر سیناریۆی فیلمەكە دەكات كە چیرۆكیێكی درامی هەیە و باس لە ژیانی ژن و مێردێك دەكات كە سەفەر دەكەن بۆ ڕزگاركردنی ژیانی هاوسەرگیریان.
PM:04:59:04/05/2014