لانە زەنگەنە گۆرانیبێژە شۆخەکەی قوتابی پێشووتری هەڵکەوت زاهیر ژیانی هاسەری پێکهێنا.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژمارەیەک لە هاوڕێ و فانەکانی پیرۆزبایی لە لانە زەنگەنە دەکەن بەبۆنەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرەیەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا ئاشکرا نەبووە کە لانە زەنگەنە ژیانی هاوسەری لەگەڵ کێ پێکهێناوەو، ناو و وێنەشی بڵاونەکراوەتەوە.
لانە زەنگەنە، لە دایکبووی شاری هەولێرە و لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە وڵاتی هۆڵەندا و. پێنج ساڵە لە رێگای هەڵکەوت زاهیرەوە دەرکەوت و دەستی بەکاری هونەری کردو و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە.
تا ئێستا نازانرێت کە پەیوەندی لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر ماوە، یان پەیوەندیەی نەماوە، بەتایبەتی ئێستا هەڵکەوت زاهیر زیاتر لەگەڵ دینا دەردەکەوێت.