هەردوو هونەرمەندی ناسراو گۆران ساڵح و پەرواز حسین بەیەکەوە لە کەشیکی خێزانیدا گۆرانی دەڵێن.
لەو ڤیدیۆیە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە هەردوو هونەرمەند گۆرانیەکی خۆشەویستی پێکەوە دەڵێن و، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. گۆرانیش گۆرانیبێژ و هاوکاری پەروازە.