ئێد گاگلیێری ئەستێرە ژەنیاری ڕۆكی ئەمریكی بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەست دا و هەوادارانیشی لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە ئاگادار بونەوە .
لە دوای كاركردنی لە نێو جیهانی هونەریدا بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ، لە تەمەنی 62 ساڵیدا و لە دوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ماوەی 4 ساڵ گیانی لەدەستدا .
ئەوەی زۆر جێی سەرنجە هونەرمەند (گاگلیێری) یەكێكە لە ژەنیارە هەرە بەناوبانگەكانی جێنەری ڕۆك و خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە نێو ژەنیارەكانی ڕۆكدا , بەڵام هیچ لە دەزگا ڕاگەیاندنەكان بە مردنەكەیان نەزانی كە لە ئێستادا 3 ڕۆژ بەسەر مردنی ئەو هونەرمەندە دا تێدەپەڕێت .
هونەرمەند (ئێد گاگلیێری) خاوەنی 24 ئەلبوم و 124 خەڵاتی بەناوبانگی جیهانیە و دوو جاریش وەك باشترین ژەنیاری جێنەری ڕۆك خەڵات كراوە .