خوشەكەكەی بیۆنسێ لە جای زی دەدات

ماڵپەڕی TMZ ئەمریكی گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا خوشكەكەی بیۆنسێ لە جای زی دەدات.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆی خوشكی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ لە جای زی گۆرانبێژو هاوسەری خوشكەكەی دەدات بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرابێت.
ئەم بەزمە لەناو یەكێك لەئاسانسوارەكاندا و بەئامادەبونی یەكێك لە پاسەوانە تایبەتەكانی جای زی ڕودەدات، كە ڕێگری لە خوشكەكەی بیۆنسێ دەكات، بەڵام ئەو هەر لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ لێدانی جای زی.
دوای ئەو ڕوداوەش دەزگاكانی ڕاگەیاندن، چەند وێنەیەكی بیۆنسێ و جای زیان بڵاوكردەوە لە یەكێك لە یاریگاكانی تۆپی باسكە ئەمریكا سەیری یاری دەكەن و لەبارێكی ئاسیدا دەردەكەون و پێناچێت ئەو ڕووداوە كاریگەری لەسەر پەیوەندیان هەبوبێت.







PM:01:03:15/05/2014