ئەستێرەی فیلمی مستیلەكە پەشیمانە لەڕۆڵەكەی

‌فیگۆ مۆرتینسن
ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود فیگۆ مۆرتینسن، پەشیمانە لە ڕۆڵەكەی لە فیلمی بەناوبانگی The Lord of Rings كە تا ئێستا بە یەكێك لە بەناوبانگترین فیلمەكانی هۆلیود دادەنرێت.
مۆرتینسن كە لە فیلمەكەدا ڕۆڵی پاشا ئاراجۆرنی دەبینی ئاماژە بەوە دەكات كە خۆشحاڵە بە ڕۆڵبینین لە بەشی یەكەمی فیلمەكەدا، بەڵام بۆ دوو بەشەكەی دیكە پەشیمان چونكە دەرهێنار زیاتر پشتی بە هەڵخەڵەتاندنی چاوی بینەر بەستبوو.
ئەو ئەكتەر دەڵێت ؛من ئاشقی نواندنم و زۆرم خۆشەوێت، بەڵام پشت بەستن بە هەڵخەڵاتاندنی چاوی بینەر لە ئاستی توانای نواندنم كەمدەكاتەوە، بۆەیە لەكاتی وێنەگرتنی دوو بەشەكەی دیكە دڵخۆش نەبووم.
فیلمی The Lord of Rings یەكێكە لەبەناوبانگترین فیلمەكانی هۆلیود كە لە سێ بەش پێكهاتووە و توانی داهاتی زیاتر لە 3 ملیار دۆلار كۆبكاتەوە.




PM:03:02:17/05/2014