دوای 52 ساڵ نهێنی كوشتنی مارلین مۆنرۆ ئاشكرا بوو

دوای 52 ساڵ لە مردنە گوماناوییەكەی ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود مارلین مۆنرۆ كە بە خۆكوشتن دانرا، نوسەرێكی ئەمریكی نهێنی مردنی مۆنرۆ ئاشكرا دەكات.
ئەو نوسەرە كە ناوی جای مارگۆلیوز لە نوێترین كتێبیدا كە ناوی (كوشتنی مارلین مۆنرۆ، دۆسییەكی داخراو) ئاماژە بەوە دەكات، سیناتۆر رۆبرت كندی برای جۆن كندی سەرۆكی ئەو دەمەی ئەمریكا فەرمانی كردووە بە كوشتنی مارلین مۆنرۆ لەڕێی دەرزی ماددەی هۆشبەرەوە، بۆ ئەوەی نهێنی پەیوەندی ئەو ئەستێرەیە لەگەڵ خۆی و جۆن كیندی برایدا ئاشكرا نەبێت.
لە كتێبەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە رۆبرت كندی لەڕێی دوو كەسەوە كوشتنەكەی مارلین مۆنرۆی ئەنجامداوە ئەوانیش هونەرمەند پیتەر لۆفۆڕد و رالیف گرینسۆنی پزیشكە دەرونییەكەی مارلین مۆنرۆ بووە.
مارلین مۆنرۆ یەكێكە لەبەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆلیود لە سەدەی بیستەمدا و، بە یەكێك لە وروژێنەرترین ئەكتەراكانی هۆلیود دادەنرێت، ساڵی 1962 لە تەمەنی 36 ساڵیدا لە ڕوداوێكی تەمومژایدا گیانی لەدەستدا.




PM:01:52:19/05/2014