ڤیدیۆیەکەی نوێ بەیان عوسمان ( وەنەوشە ) بڵاودەکرێتەوە

خانمە ئەکتەری ناسراو بەیان عوسمان ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە شۆخیەکەی خۆی نمایش دەکات.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیان عوسمان ڤیدیۆیەکی شۆخی خۆی بڵاوکرۆدتەوە، هەرچەندە ئەو هونەرمەندە ماوەیەکە بەرهەمی نوێی نابینرێت، بەڵام تا ئێستاش هەمیشە هەوادارانی خۆی هەیەو، ئەم چالاکیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

 
ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.


"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".

 



AM:08:26:13/06/2020