بیۆنسێ و جازی داوای دوو ملیۆن دۆلار لە كارداشیان كردووە

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كۆنتاكت میوزیك ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ و جای زی هاوسەری، داوای دوو ملیۆن دۆلاری لە كیم كارداشیان و كانی ویست كردووە لەبەرامبەر گۆرانی وتن لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان.
بەپێ هەواڵی ماڵپەڕەكە بیۆنسێ و جای زی هاوسەری ئەم داوایەیان پێشكەش بەو كۆمپانیایە كردووە كە ئەركی ڕێخستنی ئاهەنگەكەی كارداشیان و وێستیان لە ئەستۆیە و، پێیان ڕاگەیاندوو گەر ئەو بڕە پارەیەیان بۆ ئامادە نەكرێت ئەوا ئامادەی ئاهەنگەكە نابن و گۆرانی ناڵێن.
سەبارەت بە ماوەی گۆرانی وتنی بیۆنسێ و جای زی، ماڵپەڕە هونەرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە گۆرانی ئەو دوو ئەستێرەیە لە چەند خولەكێك تێپەڕ ناكات، هەرچەندە هەردوكیشیان بە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی كانی ویست دادەنرێت.
ماڵپەڕە هونەرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پێدەچێت ڕێنەكەوتن لەسەر بڕی پارەكە هۆكاری ئامادە نەبونی بیۆنسێ و جای زی بوبێت لە ئاهەنگەكەی كیم كارداشیان و كانییه ویست كە لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.







PM:02:02:26/05/2014