وێنە.. سامرەند دارا رووە هیندیەکەی دەردەخات

سامرەند دارا، ژنە ئەکتەری بەرنامەی کۆمیدی " بەزمی بەزم " ئەمجارە لە رێگای چەند وێنەیەکەوە رووخسارە هیندیەکەی دەخاتەڕوو.

 
سامرەند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ئەو هونەرمەندە کوردە کە روخساری کەمێک لە خانمە هیندیەکان دەچێت، لەم وێنانەدا زیاتر روخسارە هیندیەکەی دەردەخات.

 
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.


کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.


ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.

 



AM:09:45:19/08/2020