وێنەیەكی دەگمەنی مەرزیەی فەریقی لەگەڵ باوکی و خوشکە شەهیدەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی کۆچکردوو شههاب فهریقی باوکی هونەرمەندی کۆچکردو مەرزیەی فەریقی و لهیلای فهریقی کە لە سالی ١٩٧٥ وێنەکە گیراوە بڵاوکرایەوە،
هاوکات هونەرمەندی كۆچكردوو مەرزیە فەریقی بێجگە لە لەیلا فەریقی خوشكێكی دیكەشی بووە كە پێشمەرگەو بووە و لەشەڕێكدا شەهید بووە.
سەوسەن فەریقی، ئەو خوشكەی هونەرمەندی كۆچكردوو مەرزیە فەریقیو هونەرمەند لەیلا فەریقییە، كە پێشمەرگەی كۆمەڵە بووەو لەشەڕ لەگەڵ پاسدارانی ئێران شەهید بووە.
مەرزیە فەریقی لەسالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییە، مەرزیە فەریقی پاش ئەوەی لەساڵی 1978 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند ناسری رەزای ئەنجامدەدات دواتر شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان جێدەهێڵن و روودەكەنە ژیانی پێشمەرگایەتی و پاش چەند ساڵێك لە شاخ ئیدی بەرەو هەندەران دەڕۆن، لەساڵی 2005 لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.