خانمە فاسیۆنی قەشەنگی ناسراوی کورد، شەبنامی بارانی کە ئێستا لە کوردستانە ڤیدیۆیەکی سەرنج راکێش و وێنەکانی لە کوردستانەوە بڵاودەکاتەوە.
شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەو ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو شۆخی خۆی نمایش دەکات و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
شەبنام جاری پێشوو کە گەڕایەوە کوردستان دەنگوباسی ئەوە بڵاوبوەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ میران عەلی هەیەو، چەند جارێک هەردوولا روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە، بەڵام وەک ئاماژەی بۆ دەکات ئەمجارە بۆ ریکلامکردن گەڕاوەتەوە کوردستان.
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.