گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی ناسی عەجرەم خەڵاتی Music Awardی ساڵی 2014 وەردەگرێت وەك خاوەنی پڕفرۆشترین ئەلبومی ئەم ساڵە.
ئاهەنگەكە لە شاری مۆناكۆی فەرەنسا سازكرا، چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.
نانسی بە عەزییەكی سپییەوە ئەو خەڵاتە بەناوبانگە جیهانییە وەردەگرێت و چەند وێنەیەكی خۆشی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام بڵاودەكاتەوە.
هەر لە ئاهەنگەكەدا ناسی و شاب خالیدی گۆرانبێژی ناوداری جەزائیری پێكەوە گۆرانیان وت وێنەیەكی خۆشیان بڵاوكردەوە.