ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كریستین ستیوارت بەشداری چالاكییەكانی فیستیڤاڵی كان دەكات و توشی شەرمەزاری دەبێت لەبەردەم زومی كامێراكان.
هەرچەندە ستیوارت بە جلێكی سەرنجڕاكێشی ماركەی شانێلەوە بەشداری فیستیڤاڵەكەی كرد، بەڵام كەمێكی مابوو پانتۆڵەكەی لێبكەوێتە خوارەوە.
زومی كامێرای پاپاراتزییەكان وێنەیەكی ئەو ئەستێرەیەیان گرتووە كە تێیدا دەستی بە پانتۆڵەكەیەوە گرتووە، بۆ ئەوەی لێی نەكەوێتە خوارەوە.
لەلایەكی دیكەوە كامێراكان سەرنجی ئەوەشیان داوە كە كریستین ستیوارت بە پێڵاوێكی بەرزی شانێلیەوە دەچێتە فیستیڤاڵەكە بڵام دواتر پێڵەوەكانی دەگۆڕێت بۆ پێڵاوێكی وەرزشی.