چەند وێنەیەکی نوێی بەیان عوسمان ( وەنەوشە ) بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەندی دوورە وڵات، بەیان عوسمان کە تا ئێستا لە یادەوەری بینەران و هەوادارانیدا ماوە دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.


ئەو ئەکتەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.


ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.



"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".
 



PM:11:59:29/08/2020