نارین ئالان ئەو خانمەی لە فیلمی " پەیكەری دڵ "دا وەك پاڵەوانێكی فلمەكە سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا، بەردەوامە لە چالاکییەکانی و نمایشکردنی شۆخێتی خۆی و لەدوا چالاکیدا چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی رەشەوە بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، "نارین ئالان" چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاوكردۆتەوە بە جلی رەشەوەو بەمەش هەوادارانی سەرسام کردووەو باسی جوانیەكەی دەكەن.
نارین ئالان لە ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بوە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، لە فیلمی "پەیكەری دڵ" ڕۆڵی سەرەكی لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەمەد بینیووە.