خانمە گۆرانیبێژی لاو سەنا بەرزنجی کە هەمیشە هەوادارانی بەبێ کەمامە بینیوویانە لە بۆنەو حاڵەتە ئاساییەکاندا، لە نوێترین دەرکەوتنی بە کەمامەوە دەردەکەوێت.
سەنا بەرزنجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە هەولێرەو وێنەکانی بە کەمامەوەیە و، ئەمە یەکەمجارە بەمشێوەیە دەربکەوێت.
سەنا کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەلآتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی ولآت دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.