گوێ لە گۆرانییە نوێكەی كازم ساهیر بگرە

هونەرمەندی ناوداری عێراقی "كازم ساهیر” لە رێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوێترین گۆرانی بڵاوكردەوە.
كازم ساهیر ئەم گۆرانیەی لەژێر ناوی "ودی یشرح لك شعوری” وەك سوپرایزێك پێشكەش بە گوێگرانی دەنگی كرد.
تێكستی ئەم گۆرانیە لەلایەن ساریەوە نوسراوە و ئاوازەكەشی لەلایەن كازم ساهیر خۆیەوە دانراوە، هەروەها كاری دابەشكردنی موزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن حسام كامل ئەجامدراوە.
لەلایەكی دیكەوە كازم ساهیر بڕیاریداوە كە بەم زووانە بەمەبەستی گێڕانی ئاهەنگێك لە ماڵی ئۆپێرای میسری سەرداین ئەو وڵاتە بكات، گۆرانییەكی نوێش پێشكەش بە میسرییەكان بكات.






PM:03:45:07/06/2014