هونەرمەندی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام، ئەو هەڵبژاردەیە ئاشكرا دەكات كە لە مۆندیالدا پشتگیری دەكات.
ئەحلام ئاماژە بەوە دەكات كە هاندەرێكی سەرسەختی هەڵبژاردەی جەزائیرە، بەو پێییەی تاكە هەڵبژاردەی عەرەبییە كە سەركەوتووە بۆ یاریەكانی مۆندیالی بەرازیل.
ئەو ژنە گۆرانبێژە لە پەیجەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ویچنەی جامی جیهان و تۆپێكی ئەڵماسی داناوە و نوسیوێتی، ئەگەر جەزائیر بتوانێت نازناوەكە بەدەست بهێنێت، ئەوا تۆپێكی لە ئەڵماس دروستكراو پێشكەش بەو هەڵبژاردەیە دەكات، وەك دیارییەك و دەربڕینی خۆشحاڵی بە بردنەوەی ئەو وڵاتە.
ئەم دیارییەی ئەحلام ڕەخنەیەكی زۆری ئاراستە كرا و وەك گاڵتە جاڕییەك لە دیارییەكەیان ڕووانی، بەوپێیەی لای زۆر كەس ئاشكرایە جەزائیر ئەو توانایەی نییەكە بگاتە قۆناغەكانی داهاتووی مۆندیال.