پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەرباز یونس و خانمە مەکئەپ ئارتیست ئیڤانا كاوە چوونە نێو قەفەسی زێرین
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ھاوسەرگیری دەرباز یونس و ئیڤانا كە تۆرە كۆمەڵایەتیەكانی تەنیبوو بە وێنەیەك پشتراستكرایەوە لەلایەن پێشكەشكار و ھەلبەستنووس دەرباز یونس لەژێر ناو نیشانی" بۆ ھاوڕێیەتی ژیان، کەسانێک ھەڵبژێرن کە لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵت دەمێننەوە"، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا ئیڤانا کاوە وتی" ئێمە هاوڕێین نەک خۆشەویست".
دەرباز لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، پێشتر پێشکەشکاری ڕووداو بووە جگە لەوەش خاوەنی سێ کتێبی شیعرییە و تائێستا زیاتر لە ٣٠ تێکستی لەلایەن هونەرمەندانەوە کراوەتە گۆرانی، هەروەها پێشتر هاوسەرگیری کردووەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.
هاوکات ئیڤانا کاوە تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە بواری مۆدێل کار دەکات و مەیکەپ ئارتێستیشە.