ئه‌م وێنانه دیمه‌نێکی ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی کوبانێ پێشان ده‌دات، به‌ڵام ژیانێک به‌هه‌موو ماناکان ئاسایی نییه، شارێک له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دڕنده‌ترین هێزی د‌ژه ئینسانی له کۆن و نوێدایه. هێزێک که دژی هه‌موو شتێکه هه‌تا دژی نه‌خۆشخانه‌کانیشه.
ئه‌م وێنانه که زیاتر نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری کوبانێ یه چه‌ند جارێک داعش تۆپبارانی کردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندجارێک له‌ڕێگای ئۆتۆمبیلی خۆکوژیه‌وه ویستوویه‌تی وێرانی بکات، به‌ڵام له‌ژێر داروپه‌ردووی نه‌خۆشخانه رووخاوه‌که‌شدا ژیان هه‌ر ده‌گوزه‌رێت کۆمه‌ڵێک دکتۆرو کارمه‌ندی ته‌ندروستی سه‌رقاڵی کاری خۆیانن و ژیانی هاوڵاتیانی بریندار‌و و جه‌نگاوه‌ره‌کان رزگار ده‌که‌ن.