ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، دەنگدانی تایبەت بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی سێشەممەش ١١ی تشرینی دووەمی
٢٠٢٥ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.
بە وتەی جومانە غەلای، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس لە رۆژی
دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.
لە
هەڵبژاردنی ئەمساڵ، حەوت هەزار و ٧٦٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی
عێراق دەکەن، کە پێنج هەزار و ٥٢٠ بەربژێرییان پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨ـیان ژنن، لە
کۆی ٤٦ ملیۆنی دانیشتووانی عێراقیش تەنیا نزیکەی ٢١ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان
هەیە، لەکاتێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، بەهۆی
نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.
AFPچەند دیمەنێکی هەڵبژاردنی تایبەت کە وەرگیراوە لە: فرانس پرێس