ێرین سات ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی هه‌ده‌په.
ئه‌كته‌ری تورك بێرین سات له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی توركیا گرت به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه خه‌ڵكی كورد ئه‌نجامیده‌دات به‌هۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ كوردانی.
له‌و پۆسته‌دا بێرین سات نوسویه‌تی: ئێوه شۆفێری پاسێكتان له ئه‌رزڕوم سوتاند. ئه‌وه‌نده‌تان وت تیرۆریست...تیرۆریست هه‌موو گه‌لتان كرده تیرۆریست، ئه‌وه چ قین و نه‌فره‌تێكه ئێوه خولقاندوتانه؟ ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه...بۆ خاتری خودا ئیتر به‌سه‌ر...، ئه‌و منداڵانه‌ی ئێوه كوشتنتان، ئه‌وه شۆفێره‌ی ئێوه سوتاندتان، ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌یی ئێوه‌ی كوشتنتان هێشتا خوێنه‌كه‌یان به‌ده‌ستتانه‌وه‌یه...له‌م دونیایه‌دا ئه‌وان له ئێوه ده‌ترسن، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌وان حه‌ق و حساب له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی nrt له نوێترین ده‌ركه‌وتنیشیدا بێرین سات له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ری نوسیوه: هه‌موو ده‌نگێك نرخی خۆی هه‌یه...كه‌واته ده‌نگه‌كانتان به‌كاربهێنن.