هەرگیز کچەزاکەی سەدامت بینیوە؟
عەلا بەشیر پزیشکی تایبەتیی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق ئاشکرای دەکات کاتێک کە جەنگی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاەوە نزیک دەبووەوە، زۆرینەی خێزانەکەی سەدام حسێن خەریکی جوانکاری لووت بوون.
عەلا بەشیر لە کتێبەکەیدا نوسیویەتی "كاتێك له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌هۆڵی شه‌ڕی دژ به عێراق ده‌كوترا، خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆك سه‌رقاڵی ئه‌م جۆره كارانه بوون. به هه‌رحاڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئاسان بوو، پێشتر به هه‌زاران جار له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمه‌نسوور ئه‌نجامم داوه".
هەروەها نوسیویەتی "ڕۆژی دواتر، بۆ ماڵی ڕه‌غدی كچی سه‌دام و له هه‌مان كاتدا هاوسه‌ری حوسێن كامل، داوا كرام، ئاخر كچه‌كه‌ی ڕه‌غدیش، كه نه‌وه‌ی سه‌رۆك بوو و ناوی (حه‌ریر) و ته‌مه‌نی شازده به‌هار بوو، ده‌یویست جوانكاری بۆ لووتی ئه‌نجام بدات "
عەلا بەشیر بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت "له‌وه ده‌چوو به ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو نه‌شته‌رگه‌رییه، كۆڵ نه‌ده‌ن، دواتر خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی قوسه‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندیی پێوه كردم. ئه‌وه‌بوو له ڕۆژی پازده‌ی مانگی شوبات، له هه‌ر سێ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بوومه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه‌بوو كه خانه‌واده‌ی سه‌دام هه‌ستیان به‌و ڕۆژه ڕه‌شه نه‌ده‌كرد كه چاوه‌ڕێیان ده‌كات و نه‌یانده‌زانی شه‌ڕ مانای چییه و چ به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر دێنێت. هه‌ر وه‌ك دواتریش ده‌ركه‌وت ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ هه‌لومه‌رجه‌كان، له جێی خۆی نه‌بوو.له ڕۆژی سێزده‌ی مانگی ئادار و هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، دوا پشكنینم بۆ هه‌ر سێ نه‌خۆشه‌كه‌م (ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووتیان بۆ كرابوو) ئه‌نجام دا".
PM:07:03:20/07/2016