بزانە محەمەد سەعید سەحاف چی لێ هاتووە

محەمەد سەعید سەحاف، وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی عێراق، یەکێکە لەو کارەکتەرانەی کە لە کاتی جەنگی نێوان ئەمریکا و عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەردەوام بە لێدوانەکانی دەبووە جێگەی باس و ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

ئەو کە بە علوج ناسراوە یەکێکە لەو کارەکتەرانەی کە بەهێمای "درۆکردن" لە سیاسەتدا دادەنرێت و بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣دا پاش ماوەیەک دیار نەماو دواتر ئاشکرا بوو کە چووەتە وڵاتی ئیمارات و لە ئێستادا لەو وڵاتە دەژی.

میدیا عەرەبییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە چەند وێنەیەکی نوێی محەمەد سەعید سەحافیان بڵاوکردەوە.




PM:07:03:11/10/2016