196 كەس لە میسر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سه‌پا
دادگایه‌كی میسر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر محه‌مه‌د به‌دیعی سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلیمین و 196 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا، به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی عه‌دوه له شاری مینا، سه‌پاند .
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ئاشكرای كرد: به‌یانی ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی میسر، دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی عه‌دوه و كوشتنی چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌ی تاوتوێ كرد و سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د به‌دیع سه‌ركرده‌ی ئیخوان و موسلیمین و 196 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا سه‌پاندوه و 150 تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش دوای سه‌لماندنی بێتاوانییان، ئازاد كراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا، جارێكی دیكه سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر محه‌مه‌د به‌دیعدا سه‌پێنرابوو.
PM:02:40:21/06/2014