سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەکۆتا یارییاندا لە کۆمەڵەی دووەم ، دوو یاری ئەنجام درا ، لەیەکەم یاریدا هۆڵەندا خاوەن شەش خاڵ ، ڕوبەڕوی چیلی بووەوە کە ئەویش شەش خاڵی هەبوو لە پلەی دووەم دەهات بە جیاوازی گۆڵ.
لە یاریەکەدا هەردوو هەڵبژاردە بە شێوازی هێرشبردن یارییان دەکردوو هەوڵی پێشەنگی کۆمەڵەکانیان دەدا ، دوای چەند هێرشێک لە گێمی یەکەمدا هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا هۆڵەندا ،باشتریارییان دەکردوو دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی ٧٧ - ٩٠ دا لا لایەن یاریزانان {لیرۆی فێر – میفێس دیبای} تۆمار کردوو پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بە ٩ ، خاڵ بۆ پرتەقاڵیەکان مسۆگەرکردوو ، لە قۆناغی داهاتوو روبەڕوی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبنەوە.
لە یاریەکی تردا هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیاو ئیسپانیا کە لە جەولەی دووەمدا ماڵئاواییان لە مۆندیال کردبوو روبەڕوی یەک بوونەوە .
دوای ئاستێکی بەرز لە لایەن ئیسپانیاوە بە سێ گۆڵی خاوێن ئوسترالیای توشی شکست کرد.
گۆڵەکانی ئیسپانیا ڤییا و تۆرێس و خوان ماتا لە خولەکەکانی ٣٦- ٦٩ – ٨٢ ، دا تۆماریان کرد. بەم سەرکەوتنە ئیسپانیا بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و ئوسترالیاش هیچ خاڵیکی نییە.
ئا/ شاهۆ فایق
ئیسپانیا ٣-٠ ئوسترالیا
هۆڵەندا ٢-٠ چیلی