بەبێ ئاشکرابوونی هۆکەی ژمارەیەک، ماڵپەری ژمارەیەک لە دەزگا راگەیاندنەکانی جیهانی حکومی و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی کتوپڕ لەکارکەوتن.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا رایگەیاند " ئەو دەزگا راگەیاندنانەی کە ماڵپەرەکانیان لەکارکەوتون، هەریەک لە ماڵپەری رۆژنامەی گاردیان و زەسەنی بەریتانی و کەناڵی (سی،ئێن، ئێن) و رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز و نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی و ماڵپەری رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی تێدایە".
لەگەڵ فرانس پرێس، ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاویکردەوە کە هەریەک لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەریتانیا و ماڵپەری ئەمازۆنیش لە کارکەوتون.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک هۆکاری ئەو لەکارکەوتنە لەناکاوەی ماڵپەرەکانی ئاشکرا نەکردوە.