نرخی نەوت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١١ی حوزەیران نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسەی جیهانی بەراورد بە دووساڵی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٩ مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلارو شەش سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ١٥ سەنت بوو. 



PM:08:05:11/06/2021