بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتایی کۆرۆنا لە مۆسکۆ بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووى فەرمی ڕاگەیەندرا.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بە مەبەستی ڕێگری کردن لە رێژەى بەرزى توشبوون بە کۆرۆنا لە ١٢ تا ٢٠ى ئەم مانگە لە مۆسکۆ پشووى فەرمى دەبێت".
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە مۆسکۆی پایتەخت تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە پێنج ملیۆن و ١٩٣ هەزار کەس.