دەسەڵاتدارانی تورکیا بووکەکەی داعش ئازاد دەکەن

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویکردەوە بە بیانووی ئەوەی بووکەکەی داعش دوو مناڵی ساوای هەیە و کەس نییە بەخێویان بکات، ئازاد دەکرێت.
  
ڕۆژنامەی" شەرقو ئەوسەت" ئەمڕۆ سێ شەممە  بڵاویکردەوە "زەهرە دۆمان ناسراوە بەبووکەکەی داعش لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بەبریاری دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەی ٦ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی کراوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لەڕێکخراوی داعش و بە سەربازکردنی کچان و ناردنیان بۆ سوریا ".  
  
رۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەیدا بڵاویکردۆتەوە کە دۆمان، تەنها دوو مانگی لەزیندانەکانی تورکیا بەسەر بردووە، دواتر بەبڕیاری دادگایەکی تری ئەو وڵاتە ئازاد کراوە، ئەوەش بەپاساوی ئەوەی کەدۆمان دوو منداڵی ساوا و بچووکی هەیە و کەس نییە سەرپەرشتیان بکات".  
  
دۆمان بەڕەگەز تورکییە و لە وڵاتی ئوستورالیا لە دایک بووە هاوشان لەگەڵ ڕەگەزنامە ئوستورالییەکەی، ڕەگەزنامەی تورکیاشی هەیە".

هەروەها هاتووە" لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا چووەتە ڕیزی ڕێکخراوی داعش و بەیەکەم بووکی ئەو ڕێکخراوە دادەنرێت کاتێک لەساڵی ٢٠١٤ هاوسەرگیری لەگەڵ سەرکردەیەکی ئەو ڕێکخراوە دەکات بەناوی مەحمود عەبدول لەتیف".

دوای ئەوەی دۆمان هاوسەری یەکەمی لەهێرشێکی ئاسمانیی فرۆکەکانیی ئەمەریکادا دەکوژرێت، هاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی داعش هاوسەرگیری دەکات و منداڵێکی لێی دەبێت بەناوی ( جەراح)، بەڵام ئەو چەکدارە لەشەرەکاندا دەکوژرێت و دواتر دۆمان بۆ جاری سێهەم  هاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی تر دەکات و کچێکی لێی دەبێت بەناوی (لەیلا)، بەڵام هاوسەری سێهەمیشی دیسان لەهێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکادا دەکوژرێت".  

دۆمان تەمەنی ٢٧ ساڵە و بەهۆی ئەندام بوونی لەرێکخراوی داعش، ئوستورالیا ڕەگەزنامەکەی لێ سەندووەتەوە، لەئێستادا دۆمان هەموو هەوڵەکانیی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو وڵاتە ڕەگەزنامەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە و لەگەڵ خێزانەکەیدا لەشاری ملبۆرن بژیت".  
  
دۆمان لەمانگی تەموزی ساڵی ڕابردوودا لەکاتی هەڵهاتنی لەکەمپی هۆل لەسوریا، لەسەر سنوریی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراوە.  




PM:01:58:15/06/2021