نرخی نەوت بەردەوامە لە نزمبوونەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی تەموز هاوشێوەی دوێنێ هەینی نرخی نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەردەوامە لە دابەزین.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەدا بە ٧١ دۆلار ٥٠ سەنت بوو، خاوی ئەمەریکی هەرچەندە بەراورد بە سێ رۆژ لەمەوبەر نرخی دابەزیووە، بەلآم بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک بەرزبۆتەوە.






AM:10:19:17/07/2021