ڤیدیۆ: ئەڵمانیا بەزەحمەت لە داوی جەزائیر ڕزگاری بوو



لە بەردەوامی یاریەکانی قۆناغی شانزە لە مۆندیالی  ٢٠١٤ لە یاریگای { خوسیە بنهێرۆ برۆدا} هەردوو هەڵبژاردەی جەزئیرو ئەڵمانیا بەیەکگەیشتن، دوای ئاستێکی بەرزو سەرنج ڕاکێش لە لایەن هەردوو هەڵبژاردەوە بەدرێژای دوو گێمی یاریەکە هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن ،
 سەرەنجام  داوەر پەنای بردە بەر دوو گێمی زیاد کراوو،  لە گێمی یەکەمی زیاد کراوداو لە خولەکی  ٩٢ ی ئەو گێمەدا ئەڵمانیا بە گۆڵێکی کوشندەی کە شۆرلە تۆماری کرد  پێشکەت.

دواتر لە خولەکەکانی کۆتایدا جەزائیر هەوڵی گۆڵ تۆمار کردنی دەدا بەڵام مەسعود ئۆزێل لە خولەکی ١١٩ گۆڵی دووەمی بۆ ئەڵمان  تۆمار کرد،
 دوای  خولەکێک لەو گۆڵە  واتە خولەکی ١٢٠ جەزائیر لە لایەن عەبدولمۆئمین جابۆوە ئەنجامەکەکی کەمکردەوە بەڵام هیچ سودێکی نەبوو.

سەرەنجام یاریەکە بەسوودی ئەڵمانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە کۆتا هات و جەزائیری توشی شکست کردوو خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال و جەزائیریش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.
ئەڵمانیا لە قۆناغی هەشتدا روبەروی فەرەنسا دەبێتەوە کە پێشتر سەرکەوتنی بە سەر نەیجیریادا تۆمار کردبوو.


ئا/ شاهۆ فایق





AM:02:06:01/07/2014