لە کۆبوونەوەی بایدن و کازمی رێککەوتن لە کۆتایی ئەمساڵدا هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکشێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەش، پرسەکانی سەقامگیری ناوچەکە، تەندروستی گشتی، سێکتەری وزە، مافەکانی مرۆڤ و هاوکارییە مرۆییەکان، هەماهەنگی ئابوری، هەماهەنگی پەروەردەیی و کەلتووری و چەند پرسێکی دیکە لە هەرە پرسە سەرەکییەکان و گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبن و بەردەوام دەبن لەکارلەسەرکردنیان.
لە راگەیەنراوی هاوبەشی ئەمریکا و عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، "پابەند دەبین بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی کاریی میدیایی."
هەروەها هاتووە "هەردوولا لەگەڵ هەڵبژاردنی ئازاد و پاکدان و پشتگیریی دیموکراسییەکەی و گەشەپێدانی دەکەن."
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە ئەمریکا رێز لەسەروەری خاکی عێراق دەگرێت و هەموو هەوڵێکیش دەدات لە پاراستنی سەروەرییەکەیی و رەوانەکردنی هەر هاوکارییەک کە عێراق پێویستییەتی.
باس لەوەش کراوە عێراق پارێزگاری لە هەر هێزێکی بیانی دەکات وڵاتەکەیدا لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە کۆی هێزە بیانییەکان لەسەر داوا و بانگهێشتی حکومەتی عێراق هاتوونەتە نێو خاکی عێراقەوە، لەم بڕگەیەدا هاتووشە "هەموو بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بەپێی یاساکانی عێراق بەڕێوەدەبرێن."
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و وەفدێکی باڵای عێراقی لە ئێستادا لە واشنتۆن بۆ دوا بڕیار لەسەر پێگەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و چەندان پرسی تر.