تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئابی ٢٠٢١ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆگایەکی تایبەت بە هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی لە ئەستەنبوڵ تەقیەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە درووستبووە.

میدیای تورکیا باس لەوەش دەکەن، تەقینەوەیەکە لە کۆگای لۆجیستی لە ئیسنیورت ڕوویداوە و بەهۆیەوە دانیشتووانی دەروبەری کۆگاکە ناوچەکەیان بەجێهێشتووە.

تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئەو رووداوە نەدراوە.



PM:03:31:06/08/2021