ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، به‌رپرسیارێتی ئەنجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی گرتە ئەستۆ.
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانمانەوە تەقینەوەكانی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەخت ئەنجامداوە و خۆكوژێك توانیویه‌تی خاڵێكی پشكنین ببڕێت و له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆی بته‌قێنێته‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشە خۆکوژییەکە نزیکەی ٦٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە برینداربوون کە چەکدارانی تاڵیبانیشیان لە نێودایە.
ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٢٠ سەربازی ئەمریکا لە نێو کوژراو و بریندارەکاندان.