سەرۆکی پێشووی ئه‌فغانستان لە پەیامێکدا داوای لێبووردن له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و بڕیاری جێهێشتنی وڵاته‌كه‌شی به قورسترین بڕیار له ناوده‌بات.
ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" قەرزاری گەلی ئەفغانستانم، جێهێشتنی وڵات قورسترین بڕیاری ژیانم بوو، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم كه ئه‌وه تاكه رێگه‌یه بۆ بێده‌نگكردنی لووله‌ی تفه‌نگه‌كان و رزگاركردنی كابوڵ".
ئەشرەف غەنی ڕاشیگەیاند" جێهێشتنی له‌ناكاوی كابوڵ دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی چاوەڕوان نەکراو هاته ناو شاره‌كه‌وه، هێزی ئه‌منیی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئامۆژگارییان كردم به به‌جێهێشتنی كابوڵ".
ئه‌شره‌ف غه‌نی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن، له‌كاتی جێهێشتنی ئه‌فغانستاندا ملیۆنان دۆلاری گه‌لی ئه‌فغانستانی بردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه، ئه‌م تۆمه‌تانه درۆیه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، هەر بۆیە ئامادەم لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوەم لێبکرێت و بێتاوانى خۆم بسەلمێنم.
ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠٢١ دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چوونه ناو كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌فغانستان وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت، سه‌ره‌تا وترا رووی له تاجیكستان كردووه، به‌ڵام دواتر خۆی رایگه‌یاند، چووه‌ته ئیمارات.